کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خراپی دۆخی تەندروستی یاشار تەبریزی لە زیندانەی شاری تەورێز

خراپی دۆخی تەندروستی یاشار تەبریزی لە زیندانەی شاری تەورێز 1

 

بەپێی دوایین زانیارییەکان، “یاشار تەبریزی” چالاکی مەدەنی بەندکراو لە زیندانی ناوەندی شاری تەورێز، سەرەڕای خراپی دۆخی تەندروستی لە مافی دەستڕاگەیشتن بە دەرمانی پێویست بێبەش کراوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوبراو سەرەڕای تووشبوونی بە چەندین نەخۆشی بە هۆی ڕاگرتنی لە زیندانەکانی ڕژیم، لە لایەن بەرپرسانی زیندان و دەزگای قەزایی ڕژیمەوە، ڕێگری لە پێدانی مورەخەسی دەرمانی و دەستڕاگەیشتنی بە دەرمانی پێویست دەکرێت. شایانی باسە کە ناوبراو ڕێکەوتی 19ی بەفرانباری 1404ی هەتاوی و هاوکات لەگەڵ ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی جەنایەتکاری کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر و پاشان حوکمی 9 مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە.