بەپێی ڕاپۆرتەکان، نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکابە مەبەستی وتوبێژ لەسەر دۆخی گەرووی هورموز و ئاڵۆزییەکانی ناوچ لە قەتەر کۆبوونەتەوە ە.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، لە ناو گفتوگۆکاندا گرنگترین بابەت بریتی بووە لە پاراستنی ئازادیی هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورموز، ڕێگری لە هەڵگیرسانی ئاڵۆزییە سەربازییەکان و کەمکردنەوەی گرژییەکان لەنێوان هەردوو لایەن. سەرچاوە نزیکەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە وڵاتانی ناوچە و هەندێک لایەنی نێودەوڵەتی هەوڵیان داوە ئەم گفتوگۆیانە بەرەو ئارامکردنەوەی دۆخەکە ببەن. هەروەها باس لەوە دەکرێت کە ئەو کۆبوونەوەیە دەتوانێت کاریگەرییەکی گرنگی لەسەر دۆخی ئابووری و بازاڕی نەوت لە ئاستی جیهان هەبێت.
