کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی دوو چالاکی مەدەنی لە زیندانی ئێڤین

مانگرتنی دوو چالاکی مەدەنی لە زیندانی ئێڤین 1

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، دوو چالاکی مەدەنی ئازەری و بەندکراو لە زیندانی ئێڤین، دژ بە پێنەدانی مافە بنەڕەتییەکانیان، مانیان بە خورادن گرتووە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو دوو بەندکراوە بە ناوەکانیعەباس لسانی و یوسف کاریئاماژەیان بەوە کردووە کە  بەرپرسانی زیندان بە هۆکارێکی نادیار ئەو دوو بەندکراوەیان بۆبەندە جیاوازەکانی ئەو زیندانە ناردووە و سەرەڕای هەموو ناڕەزایەتییەکان، ئەم بڕیارە جێبەجێ کراوە. لە هەمان کاتدا جەختیان لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە تا کاتی وەدیهاتنی داخوازییەکانیان، پێدانی مافە سەرەتاییەکانیان و بەڕێوەچوونی یاسای جیاکردنەوەی بەندکراوان بەپێی تاوانەکانیان، درژە بە مانگرتنەکانیان دەدەن.