کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی سێ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

لەسێدارەدانی سێ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی 1 3

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سێ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان لەسێدارە دراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەو سێ هاووڵاتییە بە ناوەکانیمحەممەد مەهدی ڕەهبان، محەممەد عەلی حاجی حسێنی و مەحموود قائمبە تۆمەتیکوشتنی بە ئەنقەست و موحاربە لە ڕێگەی دزی چەکداریلە زیندانەکانی یاسوج و گورگان ئێعدام کراون. شایانی باسە کە حوکمی سێدارەی ئەو سێ بەندکراوە بەبێ ئاگاری بنەماڵەکانیان و بە شێوەیەکی نەهێنی بەڕێوەچووە.