کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی قورسی قەزایی بە سەر ئاریا نورانی

سەپاندنی حوکمی قورسی قەزایی بە سەر ئاریا نورانی 1

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئاریا نورانی، مامۆستای فەرمیی قۆناغی سەرەتایی و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤، لەلایەن دەزگای قەزایی پارێزگای خراسانی باکوورەوە حوکمی ١٤ مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئاریا نورانی لە ماوەی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش دوو هەفتە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو. ئێستا پاش تەواوبوونی ڕەوتی دادگاییەکەی، بەبێ ئەوەی وردەکارییەک لەسەر تۆمەتە ئاراستەکراوەکان بڵاو بکرێتەوە، حوکمی ١٤ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە،.