کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژەی هەڵمەتی سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە

درێژەی هەڵمەتی سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە 1 2

ڕۆژی سێشەممە ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی، بەندکراوانی ڕاگیراو لە ٥٧ زیندانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، دژ بە بەردەوامی شەپۆلی لەسێدارەدانی بەندکراوان لە ئێران، مانیان لە خواردن گرت.

بەشداربووانی ئەو هەڵمتە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕیمی کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی سەرکوتی خەڵکی ناڕازی و هەروەها ڕێگری لە سەرهڵدانەوەی خۆپێشاندانێکی نوێی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی جەنایەتکاری کۆماری ئیسلامی، لە ڕێژەیەکی بەرچاو لەسێدارەدانی بەندکراوانی بەرزکردووەتەوە. لە درێژەی ئەو هەڵمەتەدا زیندانیان جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە تا کاتی هەڵوەشاندنەوەی حوکمی سێدارەی هەموو بەندکراوان و هەروەها ئازادی دەستبەجێی هەموو بەندکراوانی سیاسی و عەقیدەتی، درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن.