لە ڕۆژانی ڕابردوودا، 19 کرێکار لە شارە جیاوازەکان بە هۆی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کار، تووشی ڕووداوی کار بوون و دوو کرێکار گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارێکی بیناسازی و کرێکارێکی دیکەی کۆڵاندنی بیری ئاو لە شارەکانی مەشهەد و یەزد، بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لەدەستداوە و کرێکارێکی دیکەش بریندار بووە. هەروەها دوو کرێکاری دیکەی تەمەن 35 و 21 ساڵی خەڵکی شاری کاشان، بە هۆی بایەخ نەدانی بەرپرسان بە ئیمەنی شوێنی کاری کرێکاران، تووشی ڕووداوی کار بوون و لە دۆخێکی زۆر خراپی تەندروستیدا ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون. هاوکات 14 کرێکاری دیکە لە ئیسفەهان، بە هۆی هەڵدێرانی سرویسی هاتوچۆ بە سەختی بریندار و بۆ نەخۆشخانەی شەهڕەزا کراون.
