ڕۆژی یەکشەممە 7ی پووشپەڕی 1405ی هەتاوی، خانەنشینکراوانی سەنعەتی فولادی ئەهواز، دژ بە دابین نەکرانی بیمەی دەرمانی کۆبوونەوە.
خانەنشیکراوانی بەشداربووی کۆبوونەوەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی پێنەدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان و هەروەها دابین نەکردنی بیمەی دەرمانی کارامە، لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا دەژین و تەنانەت توانای دابین کردنی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانی بنەماڵەکانیان نییە. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا، خانەنشینکراوان بە بەڕێوەبردنی ڕێپێوانێک، خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان و کۆتایی هاتنی گوشاری ناوەندە ئەمنیەکان لە سەر خانەنشیکراوانی ناڕازی بوون.
