کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی خانەنشینکراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە کوردستان و ئێران

کۆبوونەوەی خانەنشینکراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە کوردستان و ئێران

ڕۆژی ڕابردوو، خانەنشینکراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارەکانی کرماشان، تاران، ئەهواز، شوش و چەند شاری دیکەی ئێران، دژ بە خراپی دۆخی ژیان و مەعیشەتیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.

بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، ناڕازیان بە وتنەوەی درووشم دژ بە بەرپرسانی گەندەڵی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و بەرزکردنەوەی پلاکارد، خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە، پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکان و هەروەها بایەخ دانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە ژیان و مەعیشەتی خانەنشینکراوان بوون.