کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی ژمارەیەک سیاسەتمەدار لە ناوچەی سەوزی بەغدا

دەستبەسەرکرانی ژمارەیەک سیاسەتمەدار لە ناوچەی سەوزی بەغدا 1

بەپێی ڕاپۆرتی میدیا عەرەبییەکان، هێزە ئەمنییەکانی عێراق، لە ناوچەی سەوزی بەغدا ژمارەیەک لە سیاسەتمەداران و بازرگانانیان بە گومانی گەندەڵی دەستبەسەر کردووە.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ئەو کەسانە بە بڕیاری دادگای تایبەت دژ بە گەندەڵی لە عێراق دەستبەسەر کراون و باس لەوە کراوە کە ژمارەیەک لە پارلەمانانی حکومەتی فێدراڵی عێراقیش لە نێو دەستبەسەرکراوندان. هەروەها ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێزە تایبەتەکانی عێراق بە هاوکاری ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و تانک لە ناوچەی سەوزدا جێگیر کراون، ناوچەیەک کە بنکەی زۆربەی دامەزراوە حکومییەکان و باڵیۆزخانە بیانییەکانە.