بەپێی دوایین زانیارییەکان، نرخی نان لە شاری تاران بە ڕێژەی ١٠٠ لە سەد بەرزتر بووەتەوە و ئەمەش گوشارێکی زۆری ئابووری خستووەتە سەر هاووڵاتیان.
بە وتەی هاووڵاتیان، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی، نرخی کەلوپەلی پێویستی ژیانی هاووڵاتیان و نان ڕۆژانە بەرزتر دەکاتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی خراپی دۆخی ژیانی خەڵک. لە هەمان کاتدا هاووڵاتیانی ناڕازی جەخت لە سەر ئەوە دەکەنەوە کە درێژەی ئەو بارودۆخە سفرەی خواردنی هاووڵاتیان بچووکتر دەکاتەوە و دەبێتە هۆکاری ناڕەزایەتییەکی نوێ دژ بە دەسەڵات.
