کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی کرێکارانی ئەبنیەی فەنی ڕێگای ئاسن

ناڕەزایەتی کرێکارانی ئەبنیەی فەنی ڕێگای ئاسن 1

ڕۆژی ڕابردوو، کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەتی ڕێگای ئاسنی تراڤێرس دژ بە پێنەدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.

کرێکارانی ناڕازی ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی پێنەدانی مافی بیمە و حەقدەستە دواخراوەکانیان، لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا دەژین و تەنانەت توانای دابین کردنی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانی بنەماڵەکانیان نییە. لە درێژەی ناڕەزایەتییەکاندا کرێکاران خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە، ئیمەنی شوێنی کار و پێداویستییەکانی ژیانی کرێکاران و هەروەها پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکان بوون.