لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان لەسێدارە دراون.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانی “خوسرەو ئەحەدی و خەلیل پەناهی” بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” لە زیندانەکانی دیزڵ ئابادی کرماشان و ناوەندی کرمان” لەسێدارە دراون. شایانی باسە کە اڵی ڕابردوو، لانیکەم ٢ هەزار و ٤٨٨ هاووڵاتی لە زیندانە جیاوازەکانی کۆماری ئیسلامی بە تۆمەتە تاوانە کۆمەڵایەتییەکان لەسێدارە دراون و ساڵانە ئاماری لەسێدارەدانی هاووڵاتیان لە بەرزبوونەوەدایە.
