کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

جەختکردنەوەی ئەمریکا و وڵاتانی کەنداو لە سەر بەرنامەی مووشەکی کۆماری ئیسلامی

جەختکردنەوەی ئەمریکا و وڵاتانی کەنداو لە سەر بەرنامەی مووشەکی کۆماری

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەیاننامەیەکی هاوبەشی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو بڵاو کردەوە، کە تێیدا جەخت لەسەر گرنگی چارەسەرکردنی پرسی مووشەکە بالیستییەکانی کۆماری ئیسلامی و کاریگەرییەکانی لەسەر ئاسایشی ناوچەکە کراوەتەوە.

ئەم بەیاننامەیە پاش کۆبوونەوەیەک لە مەنامە، پایتەختی بەحرەین، بڵاو کراوەتەوە، کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و بەشداربوونی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو ئەنجام درا. لە بەشی پەیوەندیدار بە ئێراندا، بەیاننامەکە پێشوازی لە یادداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی کردووە و جەختی لەسەر بەردەوامبوونی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و ڕێگری لە دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی لەلایەن کۆماری ئیسلامی کردووەتەوە.