کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مەترسیی جێبەجێکردنی حوکمی سێدارەی پێنج زیندانی سیاسیی گیلەک

مەترسیی جێبەجێکردنی حوکمی سێدارەی پێنج زیندانی سیاسیی گیلەک 1

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەردەوامی شەپۆلی ئێعدامەکان لە ئێران، بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی نیگرانییەکان سەبارەت بە مەترسیی جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی پێنج زیندانی سیاسیی گیلەک.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، ئەو پێنج زیندانییە بە ناوەکانی مەنوچەهر فەلاح، پەیمان فەرەحئاوەر، یەعقوب درەخشان، زەهرا شەهباز تەبەری و کەریم خوجەستە، ئێستا لە زیندانی لاکانی ڕەشت ڕاگیراون و پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشەوە بە هۆی تۆمەتە سیاسی و ئەمنییەکان بە ئێعدام مەحکووم کراون. بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕەوتی دادگاییکردنی ناوبراوان بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە و بێ بەڵگەی ڕوون بەڕێوەچووە و مەترسیی جێبەجێکردنی حوکمەکەیان لە بەرزبوونەوەدایە.