بەپێی هەواڵی گەیشتوو، بەندکراوان لە زیندانی جابانی دەماوەند لە دۆخێکی زۆر مەترسیدار و بەبێ دەستڕاگەیشتن بە سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانیان ڕاگیراون.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، بەندکراوانی ئەم زیندانە یاسای جیاکردنەوەی زندانیان بەپێی جۆری تاوانەکانیان، بەڕێوەناچێت و هەروەها بە هۆی نەبوونی پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیان، مەترسی جددی لە سەر تەندروستی زیندانیان هەیە. ئەمە لە کاتکێدایە کە هەندێک ڕاپۆرتی دیکە ئاماژە بەوە دەکەن کە بە یارمەتی بەرپرسانی ئەو زیندانە، بە شێوەیەکی بەفراوان لە نێو زیندانیاندا ماددەی هۆشبەر بڵاو دەکرێتەوە و ئەمەش دۆخەکەی خراپتر کردووە. جێگای ئاماژەیە کە چالاکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ سەبارەت بە زیانەکانی ئەم کردەوەی ڕژیمە هوشداری جددیان داوە و داوایان لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کردووە چاودێری دۆخی بەندیخانەکانی ئێران بکەن.
