بەپێی ڕاپۆرتەکان، نەبیل خالدی، چالاکی مەدەنی خەڵکی کوت عەبدولڵای ئەهواز، دووشەممە ١ی پووشپەڕ پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی عەسەلوویە دەستبەسەر کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، نەبیل خالدی، کوڕی ئیبراهیم، تەمەن ٤٠ ساڵ و خاوەن یەک منداڵ، بب مەبەستی کار کردن لە عەسەلوویە نیشتەجێ بووە و پاش بانگهێشتکردن بۆ ئیدارەی ئیتلاعات، دەستبەسەر کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی پەیوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
