کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کەمکردنەوەی حوکمی زیندانی هەتاهەتایی چوار بەندکراوی سیاسی لە ئەهواز

کەمکردنەوەی حوکمی زیندانی هەتاهەتایی چوار بەندکراوی سیاسی لە ئەهواز

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، حوکمی زیندانی هەتاهەتایی چوار بەندکراوی سیاسیی عەرەبی ئەهوازی، پاش نزیکەی ٢١ ساڵ لە زیندان، بۆ ٢٥ ساڵ و یەک مانگ کەمکراوەتەوە.

ئەو چوار بەندکراوە بە ناوەکانی نازم بەریهی، یەحیا ناسری، عەبدولزەهرا هەلیچی و عەبدولئیمام زائری، لە ساڵی ١٣٨٤ لە شەپۆلێکی بەرفراوانی دەستبەسەرکردنی چالاکانی عەرەب لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. بە وتەی سەرچاوەکان، ناوبراوان لە سەرەتای دەستبەسەرکردنەکەیاندا بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژیمدا بوون.