ڕۆژی سێشەممە 2ی پووشپەر، “ئەمیر محەممەد سورمە” خوێندکاری زانکۆی سەنعەتی ئەمیرکەبیر، لە لایەن ناوەندە ئەمنیەکانی ئەو زانکۆیەوە، لە خوێندن بێبەش کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ناوبراو لە لایەن ناوەندە ئەمنیەکانی زانکۆ، بە هۆی بەشداری لە ناڕەزایەتییەکانی مانگی ڕەشەمەی 1404ی هەتاوی و هەروەها “بێڕێزی بە ئاڵای ڕژیمی کۆماری ئیسلامی” لە خوێندن بێبەش کراوە و هەروەها سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە دۆسیەکەی ڕەوانەی دەزگای قەزایی ڕژیم کراوە و تەنانەت ئەگەری هەیە ڕووبەڕووی حوکمی قورسی قەزایی ببێتەوە.
