لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان لەسێدارە دران.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، دوو بەندکراو بە ناوەکانی “عەلی ئەسغەر ئەمینی و فایق ئەحمەدی” بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان” لە زیندانەکانی “بیرجەند و ساری” لەسێدارە دراون. شایانی باسە کە ئەو شارومەندە بە شێوەیەکی نەهێنی و هەروەها بەبێ ئاگاداری بنەماڵەکانیان لەسێدارە دراون.
