کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی کرێکارانی شیرکەتی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیل لە تەورێز

مانگرتنی کرێکارانی شیرکەتی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیل لە تەورێز 1

ڕۆژی ڕابردوو، کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەتی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیل لە شاری تەورێز، دژ بە وەدینەهاتنی بەڵێنەکانی بەرپرسان دەستیان لە کار کێشا و مانیان گرت.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، کرێکاران ئاماژە بەوە دەکەن کە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو مانگە حەقدەستی زیاتر لە 1600 کرێکاری ئەو یەکە پیشەسازییە پێیان نەدراوە و بە هۆی لە سەرەوە بوونی نرخی هەڵاوسان و گرانبوونی پێداویستییەکانی ژیان، لە دۆخێکی زۆر خراپدا دەژین. لە درێژەی مانگرتنەکەدا کرێکاران جەخت لە سەر ئەوە دەکەنەوە کە تا کاتی وەدیهاتنی داخوازییەکانیان و هەروەها پێدانی حەقدەستەکانیان، درێژە بە مانگرتن و ناڕەزایەتی دەدەن.