بەپێی ڕاپۆرتەکان، کانونی سنفی مامۆستایانی خوزستان لە بەیاننامەیەکدا شەپۆلی نوێی گوشار، دۆسیەپێکهێنان و هەڵسوکەوتە قەزایییەکان دژ بە چالاکانی سنفی لەم پارێزگایەی ئیدانە کردووە.
بەپێی ناوەڕۆکی بەیاننامەکە، سەپاندنی حوکمی یەک ساڵ زیندان بە سەر کەوکەب بوداغی پەگاه، دەرکردنی فروغ خوسرەوی لە وەزارەتی ئاموزش و پەیوەردە و هەروەها بەردەوامی دەستبەسەرکانی سیامەک سادقی چەهرازی، نموونەیەک لەو گوشارانەن. کانونی سنفی موعەلیمان جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە هەڵسوکەوتی ئەمنی و قەزایی لەگەڵ موعەلیمان بەهۆی داواکارییە سێنفییەکان و ڕەخنەگرتن لە دۆخی خراپی ژیانیان، پێشێلکردنی ئازادی تاکەکەسی و مافی ڕێکخستنە و داوای هەڵوەشاندنەوەی حوکمەکان و کۆتاییهێنان بە دۆسیەپێکهێنان دژ بە چالاکانی سنفی کردووە.
