کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی یەک ساڵ زیندانی تەعزیری بە سەر کەوکەب بوداغی پگاه

سەپاندنی حوکمی یەک ساڵ زیندانی تەعزیری بە سەر کەوکەب بوداغی پگاه

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، کەوکەب بوداغی پەگاه، مامۆستایەکی نیشتەجێی شاری ئیزە، لەلایەن دادگای ئەهوازەوە بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو بە تۆمەتی «تبلیغ دژ بە ڕژیم» تاوانبار کراوە. کەوکەب بوداغی پەگاه لە بەفرانباری ساڵی ڕابردوو بە بانگهێشتنامەیەک بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیزە بانگهێشت کرابوو و ماڵەکەشی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پشکنراوە. ئەو چالاکە سنفییە پێشتر لە دۆسیەیەکی تر لەلایەن دادگا ئینقلابەوە لە ئەهواز بە شەش ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو، بەڵام دواتر لە قۆناغی پێداچوونەوەدا بێتاوان ناسراوە.