کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانلەدەستدانی دوو کرێکار لە جوانڕۆ و دزفوول

گیانلەدەستدانی دوو کرێکار لە جوانڕۆ و دزفوول 1

لە ڕۆژانی ڕابردوودا و بە هۆی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کاری کرێکاران، دوو کرێکارا لە شارەکانی جوانڕۆ و دزفوول، تووشی ڕووداوی کار بوون و گیانیان لە دەستداوە.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، یەکێک لەو کرێکارانە بە ناوی “محەممەد بەهرامی”، تەمەن 40 ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ ، کاتی کارکردن بە ئامێری هەڵگر لە بینایەکدا، بە هۆی کەوتنە خوارەوەی لە بەرزاییەوە گیانی لەدەستداوە. لە هەمان کاتدا، کرێکارێکی دیکەی بیناسازی، لە ناوچەی نەوبەهاری شاری دزفوول، کاتی کارکردن، بە هەمان شێوە و بە هۆی کەوتنە خوارەوەی لە بەرزاییەوە گیانی لەدەستداوە.