کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بێکاری دەیان کرێکار لە بووشێهر و ماهشەهر

بێکاری دەیان کرێکار لە بووشێهر و ماهشەهر 2

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە درێژەی قەیرانی دارایی و کەمبوونی هەلی کار لە هەندێک ناوچەی ئێران، دەیان کرێکار لە پارێزگاکانی بووشێهر و ماهشەهر تووشی بێکاری و ناڕوونی دۆخی کاربوون.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، نزیکەی ٥٠ کرێکاری کۆمپانیای “سدرا”ی بووشێهر پاش کۆتایی هاتنی ماوەی گرێبەستەکانیان و بەبێ وەدیهاتنی داواکارییەکانیان، لەلایەن خاوەنکارەوە لە سەر کار دەرکراون. ئەمە لە کاتێکدایە کە هەندێک لەو کرێکارانە زیاتر لە ٢٠ ساڵ ئەزموونی کار و نزیکبوونەوە لە خانەنشینبوونیان هەیانە. لە هەمان کاتدا، نزیکەی ٤٠ کرێکاری دەرکراوی کۆمپانیایەک لە لەنگەرگەی ماهشەهر، لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا هێشتا چاوەڕوانی گەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیانن.