سەرۆکی دەزگای قەزایی شاری ساری ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە ٧٠٠ دۆسیەی قەزایی دژ بە هاووڵاتیان لە پەیوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی ساڵی ڕابردوو، پێکهاتووە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، زیاتر لە 450 دۆسیەی سازکراو دژ بە هاووڵاتیان، ڕەوانەی دادگا ئینقلابی ڕژیم کراون، کە لەوانە 139 دۆسیە سەبارەت بەو هاووڵاتیانەن کە تۆمەتی “تەبلیغ دژ بە ڕژیم”یان بە سەردا سەپێندراوە. هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە ژمارەیەک لەو هاووڵاتیانە نیشتەجێی وڵاتانی دەرەوەن و تۆمەتی “چالاکی میدیایی دژ بە کۆماری ئیسلامی” بە سەریاندا سەپێندراوە و داراییەکانیان زەوت دەکرێت.
