ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی لە گوندی “مەجدەل زون” لە باشووری لوبنان تونێلێکی ستراتێژیی سەر بە حیزبوڵڵایان دۆزیوەتەوە.
ئەو تونێلە زیاتر لە ٢٠٠ مەتر درێژی و زیاتر لە ٢٥ مەتر قوڵایی هەیە و لە ژێر زەویدا ١٢ ژووری جیاوازی تێدا بووە، لەگەڵ شوێنی نیشتەجێبوون، کۆگای ماددەی تەقەمەنی، مووشەکی دژ بە تانک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان. بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەرتەشی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا زیاتر لە ٢٠ ئەندامی حیزبوڵڵا کوژراون کە لەوانەدا زیاتر لە ١٠ کەسیان لە یەکەی “ڕەدوان” بوون.
