ڕۆژی ڕابردوو، “ئیمانوێل ماکرۆن” سەرۆک کۆماری فەڕانسە، دژایەتی خۆی لەگەڵ گەڵاڵەی نوێی هەندێک لە وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا بۆ دروستکردنی ناوەندەکانی گەڕاندنەوەی پەنابەران لە دەرەوەی سنوورەکانی یەکێتی ئۆروپا ڕاگەیاند.
ماکرۆن ئەو گەڵاڵەیەی بە پێچەوانەی بنەما مرۆیی و بەها بنەڕەتییەکانی یەکێتی ئۆروپا داناوە و جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە ئەو ڕێگایە ناتوانێت وەڵامێکی گونجاو بۆ کێشەکانی کوچبەری بێت. بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم هەڵوێستە لە کاتێکدا دەربڕاوە کە ئاڵمان، هۆڵەن، یۆنان و دانمارک پشتیوانی لەو گەڵاڵەیە دەکەن و بە ڕێگایەک بۆ کەمکردنەوەی کوچبەری نایاسایی و خێراکردنی گەڕاندنەوەی ئەوانەی مافی مانەوەیان نییە دەزانن.
