کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی کرێکارانی ڕێگای ئاسنی ئەندیمشک دژ بە نەگەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیان

ناڕەزایەتی کرێکارانی ڕێگای ئاسنی ئەندیمشک دژ بە نەگەڕانەوە بۆ سەر

ڕۆژی ڕابردوو، نزیکەی ٢٠٠ کرێکاری ڕێگای ئاسنیئەندیمشک دژ بە لەدەستدانی کارەکانیان و داخستنی تەواوی ئەو شیرکەتە هوشدارییان داوە و داوایان کردووە بەڕێوەبردنی شیرکەتەکە دووبارە بگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیای ڕێگای ئاسن.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، بەڕێوەبەرایەتی تایبەت کە پاش فرۆشتنی شیرکەتەکە بەشی بەڕێوەبردنی گرتووەتە ئەستۆ، ڕایگەیاندووە بە هۆی کەمی سەرچاوەی دارایی و زیانباربوونی بەرهەمهێنان، بەردەوامبوونی چالاکییەکان مومکن نییە و لێکۆڵینەوە بۆ داخستنی تەواوی کارگە دەستپێکراوە. بە وتەی کرێکاران، سپاردنی ئەو شیرکەتە بە بەشی تایبەت، نەک تەنیا نەیتوانیوە ئاستی بەرهەمهێنان بپارێزێت، بەڵکو بووەتە هۆی کەمبوونەوەی چالاکی و زیادبوونی نیگەرانییەکانیان سەبارەت بە داهاتووی کاریان.