کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی چەندین هاووڵاتی لە ئێران

دەستبەسەرکرانی چەندین هاووڵاتی لە ئێران 1

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ژمارەیەک هاووڵاتی لە زاهدان، دەشتیاری، سیب و سۆران و ڕەشت، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، شەش هاووڵاتی بەلوچ بە ناوەکانیفەرزاد زەریفدڵ،ئیقبال شاهوزهی،مەهدی دەهمەردە،عادل دێهقانی،یاسین مەحمودزهیوعەلیرەزا دەهمەردەلە شارەکانی زاهدان، دەشتیاری و سیب و سۆران، بەبێ بڕیاری قەزایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە. هەروەها لە شاری ڕەشت،ئێلیاس ئارایشئەندازیار ، پاش بانگهێشت بۆ ناوەندی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، دەستبەسەر کراوە. بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، هۆکاری دەستبەسەرکردنی ناوبراو، چالاکییەکانی لە تۆڕە کۆمەاڵیەتییەکان و بڵاوکردنەوەی چەندین بابەت دژ بە ڕژیم بووە.