ڕۆژی هەینی 29ی جۆزەردانی 1405ی هەتاوی، ئەندامێکی هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، بە تەقەی گروپێکی چەکداری نەناسراو کوژرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئەە کەسە بە ناوی “عەبدولسەلام کورد“، کاتی گەشت لێدان لە نێو شاری “خاش” سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، لە لایەن گروپێکی چەکداری ناناسراو، دراوەتە بەر دەسڕێژی گوڵڵە و کوژراوە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ لایەنێکی دژبەری ڕژیم ئەم هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
