ڕۆژی چوارشەممە 27ی جۆزەردانی 1405ی هەتاوی، سێ هاووڵاتی بەلووچ و خەڵکی شارستانی “زاهدان” سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکراون.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، ئەو سێ شارومەندە بە ناوەکانی “فەرزاد زەریف دڵ، ئیقباڵ شاهوزهی و محەممەد دەهمەردە“، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵ و شوێنی کارەکانیان دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. شایانی باسە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراون.
