کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی 11 بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

لەسێدارەدانی 11 بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی 2

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، 11 بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان، لەسێدارە دراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەو 11 هاووڵاتییە کە ناسنامەی 8 کەسیان بە ناوەکانیمحەممەد ڕەزایی، عەلی مورادی، عەبدولحەمید ڕیگی، مەهدی کەریمی، یوسف گورجی، ڕەزا محەممەدی، ئاسیە فەرەهمەند و زەینەب زەڕینیئاشکرا کراوە، بە تۆمەتیکوشتنی بە ئەنقەست و پەیوەندیدارە بە ماددە هۆشبەرەکانلە زیندانەکانیئیسفەهان، بروجرد، زاهدان، عادڵ ئابادی شیراز، گورگان، شیروان و چوبیندەری قەزوینئێعدام کراون.