کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی کرێکارانی شاغڵی شیرکەتی کیش چوب

ناڕەزایەتی کرێکارانی شاغڵی شیرکەتی کیش چوب 3

ڕۆژی ڕابردوو، ژمارەیەک لە کرێکارانی شاغڵی شیرکەتی کیش چوب لە پارێزگای هورموزگان، دژ بە خراپی دۆخی ژیان و مەعیشەتیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.

کرێکارانی ناڕازی کە بۆ ماوەی زیاتر لە چەندین مانگە لە لیاەن بەرپرسانی ئەو شیرکەتەوە حەقدەستیان وەرنەگرتووە، لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا دەژین و هەروەها مافی بیمەکانیان پێ نەدراوە. لە درێژەی ناڕەزایەتییەکەدا، کرێکاران خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، دابین کردنی بیمەی کارامە و ئیمەنی شوێنی کار، پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکان و هەروەها کۆتایی هاتنی جیاوازی لە حەقدەستەکاندا بوون.