کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی تۆمەتی نوێ بە سەر چالاکێکی سێنفی موعەلیمان لە شاری هەمەدان

سەپاندنی تۆمەتی نوێ بە سەر چالاکێکی سێنفی موعەلیمان لە شاری هەمەدان

ڕۆژی سێشەممە 27ی جۆزەردانی 1405ی هەتاوی، کۆبوونەوەی دادگاییڕەزا موسلیمی، چالاکی سێنفی موعەلیمان، لە لقی دووەمی دادگای شۆڕشی هەمەدان بەڕێوەچوو.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ناوبراو کە پێشووتر بە شێوەیەکی نایاسایی و لە ڕەوەندێکی نادیاری دادگای ڕژیمدا تۆمەتیهەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات و تێکدانی بیروڕای گشتیبەسەریدا سەپێندرابوو، لە کۆبوونەوەیەکی نوێی دادگا ئینقلابی ڕژیم لە شاری هەمەداندا، تۆمەتیساز کردنی گروپ دژ بە ڕژیمی بەسەردا سەپێندراوە. شایانی باسە کە شەورای هاوئاهەنگی ڕێکخراوە سنفییەکانی فەرهەنگیان لە ئێران، سەرەڕای ئیدانەی توندی گوشاری دەزگای قەزایی ڕژیم بۆ سەر ئەو چالاکوانە، خوازیاری ئازادی دەستبەجێ و بە بێ مەرجی هەموو فەرهەنگیانی بەندکراوی کردووە.