کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی شۆفێران و خاوەن کامیۆنەکان لە ڕاسک

کۆبوونەوەی شۆفێران و خاوەن کامیۆنەکان لە ڕاسک 1

ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، ژمارەیەک لە شۆفێران و خاوەن کامیۆنەکان  لە ناوچەکانی جەکیگور، پیشین و ڕاسک، دژ بە بڕینی پشکی سووتەمەنی ئۆتۆمبیل و کامیۆنەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە مانگی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی نزیکەی ٣٥٠ پاس و کامیۆن لە شارستانی ڕاسک تووشی بڕینی پشکی سووتەمەنی بوون. شۆفێران دەڵێن داهاتی ڕۆژانەیان بە تەواوی پەیوەستە بە کارکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە و کۆتایی هێنانی کتوپڕی دابینکردنی سووتەمەنی، ڕێگری لە درێژەدانی کارەکانیان کردووەجێگای ئاماژەیە کە بە وتەی ناڕازیان، ئەو بڕیارە جگە لە تێکدانی کاری ڕۆژانەیان، بووەتە هۆی دروستبوونی کێشەی مەعیشەتی بۆ سەدان بنەماڵە و نیگەرانییەکی بەرفراوانی لە ناو خەڵکی ئەو ناوچەیە درووست کردووە.