کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانلەدەستدانی لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵی بەلووچ بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم

گیانلەدەستدانی لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵی بەلووچ بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵی بەلووچ بە ناویسەید یوسف هاشمیلە ناوچەی سنووری زابول بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنووری کۆماری ئیسلامی گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵەکان،سەید یوسف هاشمیخەڵکی زاهیدان بوو و ڕۆژی ٢٢ی جۆزەردان لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ناوخاکی ئێران، لە نزیک بنکەی سنووریحاجی شەریفلە سنووری زابول، بە بێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک کەوتووەتە بەر تەقەی هێزەکانی ڕژیم و کوژراوە. بەپێی دوایین زانیارییەکان، ناوبراو پێشتر بە هۆی نەبوونی ناسنامە دەستبەسەر کرابوو و بۆ ئەفغانستان ڕەوانە کرابوو. هەواڵەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوبراو بۆ چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی و گەڕانەوە بۆ شوێنی لە دایکبوونی هەوڵی چوونەوەی ناوخاکی ئێرانی داوە.