کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی چەندین بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

لەسێدارەدانی چەندین بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، حوکمی لەسێدارەدانی ژمارەیەک بەندکراو لە زیندانە جیاوازەکانی ئێران بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان جێبەجێ کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ،بەلال سەعادەت جیهانی،محەمەد ئەمین ناروویی،عەلی عەلیپوور،سەعدان حەسەنی وەیس مورادیوئەمیر کەفاشیلە زیندانەکانی بیرجەند، ئامول، هەمەدان و عادڵ ئابادی شیراز لەسێدارە دراون. هەروەها حوکمی لەسێدارەدانیئارام زارعیلە زیندانی ناوەندی سنە وڕەسوڵ عەتاپوورلە زیندانی تەورێز جێبەجێ کراوە. لە هەمان کاتدا،فەریبورز جەعفەری،حەمیدڕەزا ئەفشاریپوورومحەمەد ڕەزا گەشوڵلە زیندانی دەستگردی ئیسفەهان،عەلی ئەحمەدیلە زیندانی قزڵحەساری کەرەج وعومەر شەهبەخشوغەفوور شەهبەخشلە زیندانی ناوەندی یەزد لەسێدارە دراون. شایانی باسە کە حوکمی سێدارەی ئەم هاووڵاتیانی بە تۆمەتیکەشتنی بە ئەنقەست و پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان، پاش گوساتنەوەیان بۆ ژووری تاکەکەسی جێبەجێ کراوە و تەنانەت بنەماڵەی کۆمەڵێکیان ئاگادار نەبوون.