کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕێککەوتنی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا سەبارەت بە کۆتایی هێنان بە شەڕ

ڕێککەوتنی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا سەبارەت بە کۆتایی هێنان

ڕۆژی ڕابردوو، سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد کە لەگەڵ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە کۆتایی هێنان بە شەڕ و هەروەها ژمارەیەک خاڵی دیکە ڕێککەوتوون.

“دۆناڵد ترامپ” ئاماژەی بەوە کرد کە گەرووی هورموز لە ڕووی هەموو کەشتییە بازەرگانییەکاندا کراوەیە و دەتوانن بە بێ وەرگرتنی باج لە لایەن ڕژیمەوە، لەو ڕێڕەوە بازەرگانییە هاتوچۆ بکەن. لە هەمان کاتدا ناوبراو جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە ئەگەر لەگەڵ ئێران ڕێککەوتنی کۆتاییی ئەتۆمی واژۆ نەکرێت، هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر تاران دەستپێدەکاتەوە یان ئەمەریکا دەگاتە “پارێزەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” لە بەرامبەر 2 لە سەدی داهاتی ناوچەکەدا.