کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژەی بە کارهێنانی هێزەکانی ڕژیم لە زانکۆکانی ئێران

درێژەی بە کارهێنانی هێزەکانی ڕژیم لە زانکۆکانی ئێران 1

ڕۆژی ڕابردوو، خوێندکارانی زانکۆی ئیسفەهان، دژ بە درێژەی بە جێگیرکردنی هێزەکانی ڕژیم لەو زانکۆیە، ناڕەزایەتییان دەربڕی.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە کاتی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری 1404ی هەتاویدا بە مەبەستی سەرکوتی خوێندکارانی ناڕازی و هەروەها لە کاتی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیم، بە مەبەستی پاراستنی خۆیان، هێزەکانی لە قوتابخانەکان و زانکۆکاندا جێگیر کردووە و هێشتا ئەو کردەوەیە بەردەوامە. شایانی باسە کە بە هۆی ئەم بڕیارەوە، ژمارەیەک لە زانکۆکان و قوتابخانەکانی ئێران و کوردستان، بەر هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل کەوتوون و زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.