کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی کرێکارانی فولادی سیادنی ئەبهەر

ناڕەزایەتی کرێکارانی فولادی سیادنی ئەبهەر 1

ڕۆژی ڕابردوو، کرێکارانی شاغڵ لە فولادی سیادنی ئەبهەر، دژ بە پێنەدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.

کرێکارانی ناڕازی ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی پێنەدانی حەقدەست ومەزایا دواخراوەکانیان، لو دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا دەژین و تەنانەت توانای دابین کردنی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانی بنەماڵەکانیان نییە. لە درێژەی ناڕەزایەتییەکەدا، کرێکاران خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، دابین کردنی ئیمەنی شوێنی کار و بیمەی دەرمانی، پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکان، کەمکردنەوەی ساعەتی کار و هەروەها کۆتایی هاتنی گوشاری ناوەندە ئەمنیەکان بۆ سەر کرێکارانی ناڕازی بوون.