ڕۆژی یەکشەممە 24ی جۆزەردان، خانەنشینکراوانی فەرهەنگی، تەئمینی ئیجتماعی و موخابرات، دژ بە خراپی دۆخی ژیان و مەعیشەتیان لە چەندین شاری ئێران و کوردستان کۆبوونەوە.
بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، خانەنشینکراوان بە کۆبوونەوە لە شارەکانی کرماشان، قەزوین، شوش، کرماشان، تاران و چەندین شاری دیکە، بە وتنەوەی درووشم دژ بە دەسەڵاتی گەندەڵی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، ئاماژەیان بەوە کرد کە بە هۆی کەمبوونی حەقدەستەکانیان و هەروەها دابین نەکردنی بیمەی دەرمانی کارامە، لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا دەژین و خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، پێدانی حەقدەستە دواخراوەکان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە و هەروەها ئازادی دەستبەجێی خانەنشینکراوانی ناڕازی دەستبەسەرکراو بوون.
