ڕۆژی ڕابردوو وهاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵسوکەوتە ئەمنیەکان لەگەڵ هاووڵاتیانی ناڕازی، بڕیاری زەوتکرانی داراییەکانی ١٠٠ هاووڵاتی خەڵکی پارێزگای ئیسفەهان دەرکراوە.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، دەزگای قەزایی ڕژیم داراییەکانی ئەو هاووڵاتیانەی بە تۆمەتی “هاوکاری و پشتیوانی لە دوژمنانی وڵات” زەوت دەکات. شایانی باسە کە لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، تاکوو ئێستا بە سەدان هاووڵاتی لە پارێزگا جیاوازەکانی ئێران و کوردستان، داراییەکانیان بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی وڵاتانی دژبەری ڕژیم، کۆکردنەوەی زانیاری و ناردنی بۆ میدیاکانی دەرەوە و هەروەها هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات”، زەوتکراوە و تەنانەت ڕووبەڕووی حوکمی قورسی قەزایی بوونەتەوە.
