بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، “عەلی کەماڵی” هاووڵاتی دەستبەسەرکراو لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار، بۆ زیندانی قزڵحەساری کەرەج ڕاگویزراوەتەوە.
ئەو هاووڵاتییە ڕێکەوتی ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و پاشان لە لایەن لقی ٢٦ی دادگا ئینقلابی تارانەوە، بە تۆمەتی “موحاربە” حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە. شایانی باسە کە ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا، لە مافی پەیوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە و هەروەها لە ژێر توندترین ئەشکەنجەکانی هێزە ئەمنیەکاندا بووە.
