ڕۆژی ڕابردوو، ژمارەیەک لە کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەتی فولادی پارسی حەفت تەپە، دژ بە پێنەدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.
کرێکارانی ناڕازی ئاماژەیان بەوە کردووە کە بە هۆی پێنەدانی حەقدەستەکانیان لە لایەن بەرپرسانی شیرکەتەوە، لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا دەژین و تەنانەت توانای دابین کردنی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانی بنەماڵەکانیان نییە. لە رێژەی ناڕەزایەتییەکەدا، کرێکاران خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە و ئیمەنی شوێنی کار و هەروەها کەمکردنەوەی ساعەتی کار بوون.
