کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

پێدانی مورەخەسی دەرمانی بە تینا دڵجوو

پێدانی مورەخەسی دەرمانی بە تینا دڵجوو 3

بەپێی ڕاپۆرتەکان، تینا دڵجوو، بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی لاکانی ڕەشت، پاش ماوەیەک بەندکران و بە هۆی کێشەی تەندروستییەوە، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی مورەخەسی دەرمانی پێدرا

تینا دڵجووکە بە هۆی چالاکییە سیاسییەکانی لە زیندانی لاکان ڕاگیراوە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی بە بڕیاری دەزگا پەیوەندیدارەکان و بۆ ماوەیەکی سنووردار مورەخەسی دەرمانی وەرگرتووە. ناوبراو لە ماوەی بەندکرانیدا تووشی چەندین کێشەی تەندروستی بووە و پێویستی بە پشکنین و چارەسەری پزیشکی خێرا هەیە. بنەماڵەی ئەو بەندکراوە پێشتر چەندین جار خوازیاری گواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان و پێدانی مورەخەسییان کردبوو، بەڵام نەک تەنیا وڵامیان وەرنەگرتبوو، بەڵکوو گوشارەکان بۆ سەر بنەماڵەکەی ڕۆژ بە دوای ڕۆژ بەرزتر دەبووەوە