کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی دەستبەسەرکران و خراپی دۆخی تەندروستی ئەمین ئەحمەدی

بەردەوامی دەستبەسەرکران و خراپی دۆخی تەندروستی ئەمین ئەحمەدی 1

ئەمین ئەحمەدی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی ئیزە، پاش نزیکەی یازدە مانگ لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا لە زیندانی شەیبانی ئەهواز چارنووسی دیار نییە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، زیاتر لە ٣٣٠ ڕۆژە کە ئەمین ئەحمەدی بەندکراوە و تا ئێستا هیچ بڕیارێک سەبارەت بە دۆسیەکەی نەدراوە ڕوەندی لێکۆڵینەوەکەی ڕوون نییە. سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەکەی ئاماژەی بەوە کردووە کە ناوبراو بە هۆی نەخۆشییەکانی، پێویستی بە وەرگرتنی دەرمان و چاودێری پزیشکی هەیە، بەڵام لە ماوەی بەندکرانیدا لەم مافە بنەڕەتییانە بێبەش کراوە. بە وتەی هەمان سەرچاوە، ئەم دۆخە نیگەرانیی بنەماڵەکەی سەبارەت بە تەندروستی زۆرکردووەتەوە