کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەرزبوونەوەی ڕێژەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی کەنداوی فارس

بەرزبوونەوەی ڕێژەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی کەنداوی فارس 2

لە ماوەی دوو ڕۆژی  ڕابردوودا، پاش هێرشە مووشەکی و درۆنە ئینتحارییەکانی کۆماری ئیسلامی و هەڵوێستی وڵاتانی ناوچەکە، ڕێژەی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە کەنداوی فارس بەرز بوونەتەوە.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، بەحرەین ڕایگەیاندووە کە چەند مووشەکی بالیستیکی و فرۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئاراستەکراو بۆ خاکی ئەو وڵاتە تێکشکێندراوە و هەروەها عەرەبستانی سعودی بە توندی ئەم هێرشانەی ئیدانە کردووە و جەختی لە سەر پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە کردووەتەوە. لە هەمان کاتدا، وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوەکانی چاودێریی کەناراوەکانی ئێرانی محکوم و ئەو کردارەی بە پێشێلکردنی سەروەریی وڵات ناو بردووە