کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مەترسی لە سێدارەدانی چەند بەندکراوی سیاسی لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە

مەترسی لە سێدارەدانی چەند بەندکراوی سیاسی لە لایەن دەزگای قەزایی

ڕۆژی  ڕابردوو، دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی حوکمی سێدارەی چەند بەندکراوی سیاسی لە زیندانەکانی ئەهواز و ئیسفەهانی پەسەند کردووە و نیگەرانییەکان سەبارەت بە جێبەجێکردنی ئەم حوکمانە بەرزتر بووەتەوە.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، دیوانی باڵای وڵات حوکمی سێدارەیمەسعود جامعی،عەلیڕەزا مێرداسیوفەرشاد ئیعتمادیفەری پەسەند کردووە و هەروەهاحەسەن مەسڵاویوڕەزا عەبدوڵڵاییش لە دۆسیەیەکی جیاوازدا حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە. لە هەمان کاتدا، بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوو برا بە ناوەکانیهادی نیکبەختوفەیزڵوڵڵا نیکبەختلە زیندانی دەستگەردی ئیسفەهان ڕووبەڕووی حوکمی سێدارە بوونەتەوە و برای سێیەمیانمحەممەد نیکبەختهێشتا لە دۆخێکی ناڕووندایە. جێگای ئاماژەیە کە چالاکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، سەبارەت بە مەترسی لەسێدارەدان و هەروەها بەرزبوونەوەی ڕێژەی گوشارەکانی ناوەندە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر چالاکوانان و بەندکراوانی سیاسی هوشداری جددیان داوە و داوایان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە کە  هوڵوێستێکی بە کردەوەیان هەبێت.