بەپێی ڕاپۆرتەکان، “مەسعود مەحموودی” هاووڵاتی دانیشتووی شاری تاران، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ مانگ لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی دیار نییە.
ناوبراو ڕێکەوتی 15ی خاکەلێوەی 1405ی هەتاوی، پاش پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ خۆشکەکەی کە لە دەرەوەی وڵاتدا دەژیت، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە.
